کلۆپ بۆ لیڤەرپوڵ: ئەم یاریزانەی چێڵسی-م دەوێت

یانەی لیڤەرپوڵ بڕیاریداوە بۆ وەرزی نوێ گۆڕانکاری گەورە بکات، بۆ ئەو مەبەستەش یۆرگن کلۆپ داوای یاریزانێکی چێڵسی کردووە.

میگێل دیلانیی ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی “ئیندیپێندێنت” بڵاویکردووەتەوە، یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ، کۆنۆر گالاگەری یاریزانی چێڵسی وەک ئامانجێک بۆ گواستنەوەکانی هاوینە دەستنیشانکردووە.

یاریزانە تەمەن (23) ساڵەکە وزە و توانایەکی ناوازەی هەیە، زیاتر بەرەوپێش دەچێت ئەگەر لەلایەن کلۆپەوە لە لیڤەرپوڵ کار لەسەر هەڵکۆڵینی بەهرەکانی بکرێت.

بەهۆی کێشە داراییەکانەوە چێلسی ناچارە لە هاوینی 2023 چەند یاریزانێکی بفرۆشێت، گرێبەستی گالاگەر لە ساڵی 2025 کۆتایی دێت و  بەهای مەزەندەکراوی (32) ملیۆن یۆرۆیە.

گالاگەر لە پێگەکانی سەنتەر، ناوەندی بەرگری و هێرشبردن یاریدەکات، تاوەکو ئێستا (33) یاری بۆ “بلوزی لەندەن” کردووە و دوو گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

بۆچی شەوی ڕابردوو گاڤی ژمارە (30) پۆشی؟

بابەتی دواتر

دەستەی گەشتوگوزار هەلی کار بۆ رێبەری گەشتیاریی رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share