بومەلەرزە ئێران و تورکیا و ئوردنی هەژاند

لە شەوی رابردووەوە سێ بومەلەرزە بە گوڕی جیاواز هەریەکە لە وڵاتانی ئێران و تورکیا و ئوردنی هەژاندووە و بەهێزترینیان لە ئێران بووە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردەوە، “درەنگانی شەوی رابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلە بە پێوەری رێختەر بومەلەرزەیەک شاری بارسیانی سەر بە پارێزگای هورمزگانی هەژاندووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی تۆمارنەکراوە”.

لە لایەکی غەسان سوەیدان بەڕێوەبەری بنکەی بومەلەرزەی ئوردن رایگەیاند،
“دوو بومەلەرزە باکووری دەریای مردوویان هەژاندووە و گوڕەکانیان بەهێزنەبووە و زیانیان بەدواوە نەبووە”.

هاوکات دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) بڵاویكردەوە، “بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 لە ناوچەی کاستامۆنۆی باکووری تورکیا روویداوە”.

 

 

 

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەکی نوێ رێگایەک دیاریدەکان کە دەتوانێت زۆر بە وردی درۆ ئاشکرابکات

بابەتی دواتر

داهاتی مانگی رابردووی نەوتی عێراق نزیکەی 7.5 ملیار دۆلار بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share