داهاتی مانگی رابردووی نەوتی عێراق نزیکەی 7.5 ملیار دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی نەوتی خاو لە مانگی ئازاری رابردوودا 7 ملیار و 404 ملیۆن دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوت رایگەیاند، کۆی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە ماوەی مانگی رابردوودا 100 ملیۆن و 913 هەزار و 27 بەرمیل بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تێکڕای بڕی هەناردەکردنی رۆژانە 3 ملیۆن و 255 هەزار بەرمیل بووە، کە تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک 73 دۆلار و 37 سەنت بووە.

ئەمە لەکاتێکدایە لەدوای بڕیارەکەی دادگای پاریس سەبارەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد زیاتر بووە و هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیراوە، بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکانی کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێم و حکومەتی عێراق، هەردوولا لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە لە دوو هەفتەی داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەستپێبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بەغداد نەوت هەناردەبكات دەبێت بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ هەرێم بنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر بەغداد سووربێت لەسەر ئەوەی هەرێمی كوردستان لە رێگای سۆمۆوە نەوتەكەی هەناردەبكرێت ئەوا…
Total
0
Share