فرانس پرێس: لە دوو رۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگای سۆمۆوە دەستپێدەكاتەوە

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری دوو سەرچاوەی حكومەتی عێراق و هەرێمەوە بڵاویكردووەتەوە لە دوو رۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانییەوە دەستپێدەكاتەوە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هەرێم و بەغداد لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان رێككەوتوون كە لەرێگای سۆمۆوە هەناردەبكرێت و چیتر هەولێر بەشێوەی تاكلایەنە دۆسیەی نەوت بەرێوەنابات.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لیژنەیەكی هاوبەش سەرپەرشتیی پرسی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات و داهاتەكەی دەخرێتەسەر هەژمارێكی تایبەت لەژێر چاودێری و كۆنتڕۆڵی حكومەتی عێراق دەبێت.

بابەتی پێشتر

11 كەس لە ئەمریكا بە زریان گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: نەوت گەرمی نەكردینەوە، با نەمانسووتێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share