11 كەس لە ئەمریكا بە زریان گیانیان لەدەستدا

بەهۆی زریان و گێژەڵووكەوە، 11 كەس لە باشووری ئەمریكا گیانیان لەدەستدا، دەیان ملیۆن كەسیش لە دۆخێكی ناسەقامگیردان.

ئەو شەپۆلی زریان و گێژەڵووكەیە ویلایەتەكانی ئەركنساس، ئێلینۆی و ئەیوای گرتووەتەوە، 11 كەس بوونەتە قوربانی و دەیان كەسی تر برینداربوون، لە ویلایەتی میزۆری باری نائاسایی راگەیەندراوە و 90 ملیۆن كەس لە باشووری ئەمریكا لە بەردەم مەترسیدان، وەك میدیای وڵاتەكە بڵاویكردووەتەوە.

جگە لە زیانە گیانییەكان، زریان و گێژەڵووكە و هەورەبروسكەی بەهێز بوونەتەهۆی رووخاندنی چەندین خانوو، شكان و لەتبوونی دەیان درەخت و وەرگەڕانی ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێل، سارا هاكابی فەرمانڕەوای ویلایەتی ئەركنساس بەو شێوەیە ئامارەكانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا خستەڕوو و فرانك سكۆت سەرۆكی شارەوانیی لیتڵ رۆك یەكێك لەو شارانەی سەر بە ویلایەتەكە كە زۆرترین زیانیان بەركەوتووە دەڵێت، “خەڵكێكی زۆر ئاوارەبوون و بەدوای پەناگەدا دەگەڕێن”.

بابەتی پێشتر

ئینتەر میلان 0-1 فیۆرنتینا

بابەتی دواتر

فرانس پرێس: لە دوو رۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگای سۆمۆوە دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ یەخەی چین بەرنادات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، داوا لە چین دەکات قەرەبوو بداتە ئەمریکا بەرامبەر ئەو زیانانەی بەهۆی کۆرۆناوە پێیگەیشتووە،…
Total
0
Share