هەڤاڵ ئەبوبەكر: نەوت گەرمی نەكردینەوە، با نەمانسووتێنێت

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، “نەوت گەرمی نەكردینەوە، با نەمانسووتێنێت، ئەم بەزمە نەسازە نەشیاوە راگرن و چاوی لێمانە دایكی وەتەن”.

لە نووسینەكەیدا پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاندووە، “زام و خەنجەر، پێكدێن و، من لەگەڵ خۆمدا ناسازێم و ئێسقانی یەكتر دەشكێنین، بەخەیاڵی خاوی خۆمان ئێسكەپەیكەری هاڕراومان؛ رادەگرین و بەم هەموو تەخوینكردنەی یەك؛ تەجمیلی سەری شكاو و سنگی دڕاوو دەستی بڕاومان دەكەینەوە”.

راشگەیاند، دنیا چاوی لە ئێمەیە، ئێمەیش دەستمان لەسەر چاوی خۆمان، هەر یەكەمان لەسەر شارێك راوەستاوین، نیشتمانیش چاوی لەسەر چاوی گشت و لەسەر كوردستانی هەموو شارەكان دۆشداماوە، راماوە، هەڵكورماوە و بۆ كورد ئاوا لە خۆی دەكات؟!؟.

دەشڵێت، “تاكەی دەستی سەریدەخوات؟.. كەی لە خوێنی خۆی تێردەبێت؟..لە كام؛ كوێدا، لە كام؛ كەیدا، لەكام؛ كێدا، ڕادەوەستێت؟!

نەوت؛ گەرمی نەكردینەوە، با نەمانسوتێنێت و ئەم بەزمە نەسازە نەشیاوە راگرن و رووبكەنەوە یەكترو خەنجەرەكانتان لە پشتی یەك دەربهێنن، چاوی لێمانە دایكی وەتەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەک پەرلەمانتاری هەرێم لەسەر یاسای هەڵبژاردنی عێراق یاداشتێک ڕادەگەیەنن

ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیا جیاکانی پەرلەمانی کوردستان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوایەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن و…
Total
0
Share