كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما لە شارەكانی هەرێم بەرزدەبنەوە و ئاسمانیش لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێ ناوچەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

هەروەها پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بە (1-3) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

دەربارەی كەشوهەوای سبەینێ-ش دەڵێت، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەکانی گەرما بە (2-4) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 17
سلێمانی : 15
دهۆک : 14
کەرکوک : 18
هەڵەبجە : 16
زاخۆ : 14
سۆران : 12
گەرمیان : 21

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی سزادانی كۆڕەك تیلیكۆم بە 1.65 ملیار دۆلار

بابەتی دواتر

هاوردەکردنی گەنم قەدەغە دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕنی سەموونی گوڵیا داخرا

بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی تەندروستییەوە، قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنی سەموونی گوڵیای لە گەڕەكی رزگاری داخست و خاوەنەكەشی…
Total
0
Share