ئایا تا ئێستا بە بیرتدا هاتووە کە بۆچی یەکسەر باوێشک دەدەین کاتێک کەسێکی تر دەبینین باوێشک دەدات؟ یان چۆن منداڵە تازە لەدایکبووەکان لاسایی جوڵەی دەموچاو دەکەنەوە وەک دەرهێنانی زمانیان؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە لە ڕاپۆرتێکدا هاتووە کە لەلایەن “میدیکاڵ ئێکسپرێس”ەوە بڵاوکراوەتەوە، تیایدا روونیکردووەتەوە کە هەموو ئەمانە پەیوەندییەکی گەورەیان لەگەڵ جۆرێکی دیاریکراوی دەمارەخانەکاندا هەیە کە پێی دەوترێت “دەمارە ئاوێنەییەکان”، ئەم خانە سەرسوڕهێنەرانە بەشدارن لە پرۆسەی گرنگی وەک فێربوون و هاوسۆزی و لاساییکردنەوە.
تیۆرییە زانستییەکان دەڵێن، باوێشکدان بەهۆی دەمارە ئاوێنەییەکانەوە دروست دەبێت، بەجۆرێک کە کاتێک دەبینین کەسێک باوێشک دەدات، دەمارە ئاوێنەییەکان ئەو کردارە ئاشنایە لە مێشکماندا هان دەدەن، دواتر دەبێتە هۆی ئەوەی کەسەکە لاسایی ئەو کردارە بکاتەوە.
ئەم خانانە بە شێوەیەکی رێکەوت لەلایەن زانای بایۆلۆجیی ئیتاڵی جیاکۆمۆ ڕیزۆلاتی لە ساڵی 1996 دۆزرایەوە.
ئەو زانایە بۆی دەرکەوت کە ئەو کردارانەی لەلایەن دەمارە ئاوێنەییەکانەوە هاندەدرێن لە کۆنترۆڵی خاوەنەکەیدا نییە، بۆ نموونە کاتێک سەیری کەسێک دەکەین کە بە پلیکانەکاندا سەردەکەوێت، دەمارە جووڵاوەکان هاوتای ئەو جوڵانەن چالاک دەبن بەبێ ئەوەی ئێمە یەک هەنگاو بنێین، دەمارە ئاوێنەییەکان دەتوانن بمانخەنە هەمان دۆخەوە و لە ڕووی دەروونییەوە کردارەکە ھاوشێوە بکەن وەک ئەوەی بەسەرماندا بێت.
دەمارە ئاوێنەییەکان لە چوار ناوچەی مێشکدا هەڵکەوتوون کە پەیوەندی لەگەڵ یەکتردا دەکەن، ناوچەی پێشەوە، گیرۆسی پێشەوەی خوارەوە، بڕبڕەی دیواری و چەوری کاتی سەرەوە.
هەریەک لەمانە بەرپرسن لە کارێکی جیاواز، ناوچەی جوڵەی پێشەوە بەرپرسە لە جوڵە و کۆنتڕۆڵی ماسولکەکان دەکات.
گیرۆسی پێشەوەی خوارەوە بەشدارە لە کۆنترۆڵی جێبەجێکار، بەڕێوەبردنی ڕەفتارە کۆمەڵایەتی و سۆزدارییەکان و بڕیاردان، بڕبڕەی دیواری زانیاری هەستیاری بینراو پرۆسێس دەکات و چەوری کاتی سەرەوە بەشدارە لە پرۆسێسی بیستن و زماندا.