لەدوای پەیوەندیکردنی بە یانەی نەسری سعودییەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە کوێ نیشتەجێ دەبێت؟

لەدوای پەیوەندیکردنی بە یانەی نەسری سعودییەوە ئەمڕۆ دووشەممە کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی پرتوگالی بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوت و بڕیارە لە کۆشکێکی شاهانەدا نیشتەجێ ببێت.

پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە ،”کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پرتوگالی لە دوای پەیوەندیکردنی بە یانەی نەسری سعودییەوە بڕیارە لە ریازی پایتەخت و لە یەکێک لە ناوچە گرانبەهاکانیی بە ناوی محەمەدییە نیشتەجێ ببێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەو ناوچەیەی بڕیارە یاریزانەکە و خێزانەکەی تێیدا بمێننەوە بە ناوچەیەکی گرانبەها لە رووی نرخ  ناسراوە و کەشێکی بێدەنگ و ئارامی هەیە”.

ئاشکراشیکرد، “لەناو ڤێلاکەدا هەشت ژووری نوستن و تاڤگەی ئاو و مەلەوانگەی ئۆڵۆمپیاد و سێ ڤێلای زیادەی بە تەنیشتییەوە تێدایە”.

 

ئەمڕۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ و خێزانەکەی بە فڕۆکەیەکی تایبەت بەرەو ریازی پایتەختی سعودییە بەڕێکەوتن و بڕیارە تا ساڵی 2025 لەو وڵاتە نیشتەجێ ببن.

 

بابەتی پێشتر

پیاوێك دەستدرێژیی سێكسیی كردووەتەسەر كچی هاوژینەكەی

بابەتی دواتر

وردەكاریی پێشبینییەكانی ئەو شەپۆلی بەفر و بارانەی كۆتایی هەفتە هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share