لە زیادكردنێكی ئاشكرادا پارەیەكی خەیاڵی بە بوتڵێك ویسكی دەدرێت

بەهۆی دەگمەنی و كۆنی و ئەو ڕێگا دەگمەن و تایبەتەی پێی دروستدەكرێت

پێشتر چەندین جار بیستومانە تابلۆی هونەری جۆراوجۆر بە بڕە پایەكی خەیاڵی لە زیادكردنەكاندا دەفرۆشرێت، بەڵام فرۆشتنی بوتڵێك ویسكی بە نرخێكی خەیاڵی كارێكی زۆر دەگمەنە، كەواتە هۆكارەكەی چییە و نرخەكەی چەندە؟

بوتڵێك ویسكی كە قەبارەكەی 0.75 لیترە و خواردنەوەی ماكالان (Macallan)ی كحولی تیایە بە ملیۆنێك جونەی ئیستەرلینی (واتە نزیكەی ملیۆنێك و 157 هەزار یۆرۆ) فرۆشرا، وەك ئەوەی سایتی (شتیرن)ی ئەڵمانی بڵاویكردوەتەوە.

لە پایزی 2019ش بوتڵێكی دیكەی ویسكی هەمان جۆر كە بۆ ماوەی 60 ساڵ لە بەرمیلێكدا هەڵگیرابوو دوای دروستكردنی لە ساڵی 1926 بە نزیكەی یەك ملیۆن و نیو جونەی ئیستەرلینی فرۆشرا.

ئەم جۆرەی ویسكی بە خواردنەوەیەكی كحولی پیرۆز دادەنرێت لەلایەن خولیایانی ویسكییەوە. لە ساڵی 1986 نزیكەی 40 بوتڵ لە بەرمیلێكی ئەم جۆرە ویسكییە پڕكرا، تەنها 14یان هەڵگری ناونیشانی (Fine-and Rare)ە كە واتای (بەرز و دەگمەن) دەدات.

شارەزایان دەڵێن، بوتڵە ویسكییەكە ئەم بەها بەرزەی هەیە بەهۆی دەگمەنی و كۆنی و ئەو ڕێگا دەگمەن و تایبەتەی پێی دروستدەكرێت.

ئەم خواردنەوە ڕۆحییە لە چوارچێوەی كۆمەڵێكدایە كە لە سێ هەزار و 900 بوتڵ پێكدێت و لەلایەن ڕیچارد گۆدینگ-ی سەرمایەداری ئەمریكییەوە كۆكراونەتەوە، گۆدینگ چەندین جار گەشتی بۆ سكۆتڵەندا كردووە و بوتڵی هاوشێوەی لە نزیكەی سەرجەمی كارگەكانی دڵۆپاندنی ویسكی كڕیووە.

سەرمایەدارە ئەمریكییەكە زیاتر لە هەزار و 900 بوتڵی خستووەتەڕوو و بە كردەیش بەشی یەكەمی ئەم كۆمەڵەیەی لەماوەی نزیكەی ساڵێكدا لە زیادكردنی گشتیدا فرۆشتووە.

بابەتی پێشتر

سێ هۆکار میلانیان لە لوتکەی کالچیۆ هێنایە خوارەوە

بابەتی دواتر

پەنتاگۆن لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵاممان بۆ هێرشەکانی سەر عەین ئەسەد دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share