كۆمپانیایەكی دیكەی نەوت كاركردن لە هەرێم رادەگرێت

كۆمپانیای گەڵف كی ستۆن-ی تایبەت بە نەوت كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكات راگرتنی كاركردنی لە دواهەمین كێڵگەی نەوت رادەگەیەنێت و پابەندیی بە بڕیارەكەی حكومەتی عێراق نیشاندا.

كۆمپانیاكە رایگەیاند، بە تەواوی كاركردنی لە كێڵگەی شێخان وەستاندووە، لەكاتێكدا بەردەوامە لە گواستنەوەی ئەودوای نەوتی بەرهەمهاتوو بۆ ئەمبارەكان لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا، وەك ئەوەی ئاژانسی بلۆمبێرگ ئاماژەی پێداوە.

پێشبینی خۆیشی نیشانداوە بەوەی “راگرتنەكە كاتی” بێت.

بەپێی ئاژانسەكە وەستاندی بەرهەمهێنان لەلایەن كۆمپانیای گەڵف كی ستۆن، یەكێك لە گەورە كۆمپانیاكان لە هەرێم، دەبێتەهۆی زیاتربوونی گرفتی نێوان هەرێم و ناوەند.

ئاشكراشیكردووە، هەردوو حكومەت لە هەفتەی داهاتوودا كۆبوونەوەی فراوان ئەنجامدەدەن، بە مەبەستی دووبارە هەناردەكردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەكان.

بابەتی پێشتر

ئەمساڵ 408.3 ملم باران لە دهۆك باریوە

بابەتی دواتر

مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی کتێبێکی تایبەت بە شوێنەوار و کەلتوور بە زمانی ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share