ئەمساڵ 408.3 ملم باران لە دهۆك باریوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی دهۆك رایدەگەیەنێت، لە ناحیەی مانگێشك لە 24 كاتژمێری رابردوودا 4.3 سانتیمەتر بەفرباریوە و تێكرای بارانبارین لە دهۆك 408.3 ملیمەتربووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵ پارێزگای دهۆك كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەپێی دوایین راپۆرتەكان زۆرترین رێژەی بارینی بەفر لە ناحیەی مانگێشك بووە كە 4.3 سانتیمەتر بووە و لە ناوچەی كانی ماسی 2.6 سانتیمەتر بەفرباریوە و لە ناوچەی ئەتروش 12 ملیمەتر بارانباریوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تێكڕای بارانبارین لە دهۆك تاوەكو ئەمڕۆ هەینی گەیشتووەتە 408،3 ملیمەتر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێكکاره‌كانى ته‌ندروستى ڕێژه‌ى هاتنى گه‌شتیارانى بۆ هه‌رێم زیادكرد

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاریی ھەرێم ڕایگەیاند، كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێكکاره‌كانى ته‌ندروستى ئەمساڵ ڕێژه‌ى هاتنى گه‌شتیارانى بۆ هه‌رێم زیادكرد و لە پشووەکانی…
Total
0
Share