د. ئارام محەمەد قادر: لە دڵەوە سوپاسی سەرۆك بافڵ دەكەم و هیوادارم حزبەكانی دیكەش چاوی لێبكەن

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە دڵەوە سوپاسی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم و هیوادارم حزبەكانی دیكەش چاوی لێبكەن و ڕاشیدەگەیەنێت پڕۆژەیاسایەكمان ئامادەكردووە كە لە بەرژەوەندیی خوێندكاراندایە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم زیاتر لە سێ كاتژمێر لەگەڵ نوێنەری خوێندكاراندا كۆبووەوە و ڕایگەیاند، “ئەركی ئێمە خزمەتكردنی خوێندكارانە لە دڵەوە سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەم كە بۆ پڕۆسەی خوێندن هەیەتی و هیوادارم حزبەكانی دیكەش چاوی لێبكەن”.

وەزیری خوێندنی باڵاش ڕاشیگەیاند، پڕۆژەیاسایەكمان ئامادەكردووە بۆ خوێندكارانی دەرەوەی شار مانگانە 150 هەزار دینار و ناوشار 100 هەزار دینار خەرجبكرێت و لەهەمانكاتدا نووسراومان بۆ ئەنجومەنی وەزیران كردووە كە ئەو گرفتانەی خوێندكاران هەیانە و لەگەڵ بابەتی دەرماڵەكان چارەسەر بكرێن.

وەزیری خوێندنی باڵا ئاشكرایكرد، سبەینێ سیستمی زانكۆلاین كارادەكرێت و داوادەكەم خوێندكاران لە ناوەندە زانستییەكان فۆڕمەكەیان پڕبكەنەوە تا دواجار زەرەرمەندنەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: ئەو تۆمەتبارەی دوێنێ لە دادگای سلێمانی هەڵاتبوو ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرا

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو تۆمەتبارەی دوێنێ لە دادگای سلێمانی هەڵاتبوو ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرا…
Total
0
Share