دەستەی دەسپاكیی هەرێم: بە چەند هەنگاوێك كۆتایی بە دوو مووچەیی دەهێنرێت

سەرۆكی دەستەی دەسپاكیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەدوای پەیڕەوكردنی سیستمی بایۆمەتری بۆ مووچەخۆران ئەو كەسانەی دوو مووچەبوون ئاشكراكراون و دەشڵێت، “پەیڕەوكردنی یاسای چاكسازی و سەرجەم هەنگاوەكان بەو ئاراستەیەن كە دوو مووچەیی لە هەرێمی كوردستان كۆتایی پێبهێندرێت”.

د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كابینەی پێشوودا كە سیستمی بایۆمەتری بۆ مووچەخۆران جێبەجێكرا كەسانێك هەبوون دوو مووچەبوون و ئاشكراكران، لە كابینەی نۆیەمدا یاسای چاكسازی جێبەجێكرا تاوەكو بابەتی دوومووچەكان لە رێگای ئەو یاسایەوە یەكلابكرێنەوە.
ئاشكراشیكرد، بەشێكی زۆر لەو كەسانەی دوو مووچەبوون، سەرجەمیان نایاسایی نەبوون، بەو پێیەی بەشێكیان مووچەخۆربوون و وارسی شەهیدانیش بوون، یاخود مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەتیان وەرگرتووە.

سەرۆكی دەستەی دەسپاكیی هەرێم زانیاریی زیاتری ئاشكراكرد و وتیشی، “لە ئێستا ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بە راپۆرتێك ئەو بابەتەی ئاراستەی دیوانی چاودێریی دارایی كردووە و چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەكەی رابگەیەنرێت و هەموو هەنگاوەكانیش بۆ ئەوەیە كە دوو مووچەیی لە هەرێمی كوردستان كۆتایی پێبهێندرێت”.

بابەتی پێشتر

لە سنووری پارێزگای دهۆك بەفردەبارێت

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە سفر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share