یەكێك لە تۆمەتباران بە كوشتنی ماریا لە هەولێر دەستگیركرا

ماریا

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی یەكێك لە تۆمەتباران بە كوشتنی ماریا ڕادەگەیەنێت و مام و برایەكی وەك تۆمەتباری سەرەكیی ڕووداوەكە ناودەبات.

كاتژمێر 11ی شەوی ڕابردوو لەسەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر نزیك شەقامی غەزالی ژنێكی تەمەن 20 ساڵان بەناوی (ئیمان سامی مەغدید) كە نازناوی (ماریا)ی لەخۆی ناوە بە دەستڕێژی گولـلە كوژرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند، لە دوای ڕووداوەكەوە پۆلیسی شارەكە لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردووە و مام و برایەكی قوربانییەكەی وەك تۆمەتبار دیاریكردووە.

لە زاری وتەبێژی پۆلیسی هەولێریشەوە وتی، مامی ماریا دەستگیركراوە، بەڵام تۆمەتباری دووەم كە براكەیەتی هێشتا ئازادە و دەستگیرنەكراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ماریا بەردەوام لەلایەن كەسوكارەكەیەوە لەژێر چاودێریدا بووە، شەوی ڕابردوو كاتێك تۆمەتباران چوونەتە شەقامەكە، داوایان لێكردووە سوار ئۆتۆمبێلەكەیان بێت، بەڵام ماریا ڕەتیكردووەتەوە و بەهۆیەوە هەر لەوێدا دەستڕێژی گولـلەیان لێكردوە.

بابەتی پێشتر

پلاندانانی عێراق: قەبارەی هەڵاوسان بەرزبووەتەوە

بابەتی دواتر

پاش فشاری خوێندكاران لە هەولێر دەست بە دابەشكردنی دەرماڵە دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share