عومەر گوڵپی: حكومەت ئەو كاتەی پارەكەی لە كۆمپانیاكان وەرگرتووە مووچەی فەرمانبەرانیشی نەداوە

عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، یەكێك لە لەمپەرەكانی‌ بەردەم رێككەوتنی‌ هەرێم‌ و بەغداد لە ساڵانی‌ رابردوو و ئێستاشدا بابەتی‌ فرۆشتنی‌ نەوتی‌ پێشوەختەیە، كە نە بڕەكەی‌ دیارە و نە هۆكارەكەی‌ ‌و نە بەهاكەی‌.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، “بەپێی ئەو راپۆرتەی‌ كە ئاژانسی‌ هەواڵی‌ ڕۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، هەرێمی‌ كوردستان بە بڕی‌ شەش ملیار دۆلار قەرزداری كۆمپانیاكانی‌ نەوتە، ئەوەش لەپای‌ ئەو پارەیەی‌ لە ساڵانی‌ 2014 تا 2018 وەریگرتووە لە بەرامبەر پێدانی‌ نەوتی‌ خاو لە داهاتوودا، لە كاتێكدا لەو ساڵانەدا حكومەت ئەركی‌ خۆی‌ لە دابەشكردنی‌ مووچە جێبەجێنەكردووە و زۆرترینی‌ پارەی‌ مووچەخۆران لەو چوار ساڵەدا كەوتووتە لای‌ حكومەت.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پێیوایە، “بۆ زانین ‌و ئاشكراكردنی‌ ئەو دۆسیەیە، لە ساڵی‌ 2020 و ساڵانی‌ دواتریش، چەندینجار هەوڵماندا و پرسیارمانكرد لە وەزیری‌ سامانە سروشتییەكان ‌و ئەنجومەنی‌ هەرێمی‌ نەوت‌ و گاز، بەڵام ئێستاشی‌ لەگەڵ بێت ئامادەنەبوون بە یەك دێڕیش بە خەڵكی‌ كوردستان بڵێن ئەو نەوتە چەندە و بڕی‌ پارەكە چەندە و بۆچی‌ ئەو قەرزە كراوە و كۆمپانیاكان كامانەن”؟

بابەتی پێشتر

چۆن راستی لە درۆ جیادەکەیتەوە؟

بابەتی دواتر

سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی: كرێی گواستنەوەی تاكسی رێكدەخرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share