چۆن راستی لە درۆ جیادەکەیتەوە؟

لە ماوەکانی رابردوودا چەندین رێگە و ئاماژە بۆ جیاکردنەوە قسەی درۆ لە راستی و کەسی راستگۆ لە کەسی درۆزن ئاشکراکراون، توێژینەوەیەکی نوێش رێگەیەکی دیکە بۆ هەمان مەبەست ئاشکرادەکات.

توێژینەوەکە بە هاوبەشی لەنێوان شارەزایانی زانکۆکانی ماسترێخت و تیلبۆرگ و ئەمستردام ئەنجامدراوە، ئاماژە بەوەدەکات دەکرێت لە رێگەی ئاماژەکانی چاو و دەمەوە بتوانیت راستی و درۆ لەیەک جیابکەیتەوە.

توێژەران دەڵێن، “ئەو کەسەی کە درۆ دەکات لەکاتی قسەکردندا پێکەنینێکی دەستکرد دەکات، دەکرێت ئەم پێکەنینە بەوە لە پێکەنینی راستەقینە جیابکرێتەوە کەتەنها لە دەمدا هەستی پێدەکرێت و پێکەنینەکە لە چاوەکاندا نابینرێن”.

لە توێژینەوەکەیاندا توێژەران نۆ هەڵسەنگاندنی جیاوازیان لەسەر زیاتر لە هەزار کەس ئەنجامدا بۆ دیاریکردنی تواناکانیان لە ئاشکراکردنی درۆ.

هەڵسەنگاندنەکە خۆی لە نمایشکردنی چەندین گرتە ڤیدیۆ بۆ بەشداربووان دەبینیەوە کە هەر یەکێکیان و سیناریۆیەکیان لەخۆی گرتبوو.

لە کۆتایی توێژینەوەکەدا توێژەران بۆیان دەرکەوت ئاشکراکردنی درۆ بە شێوەی تەواوەتی کارێکی قورسە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشداربووانی توێژینەوەکە بە رێژەی %59-79 وردبوون لە دۆزینەوەی ئاماژەکانی درۆکردن.

 

بابەتی پێشتر

هەولێر..ئاگر لە پاڵاوتگەیەک کەوتەوە

بابەتی دواتر

عومەر گوڵپی: حكومەت ئەو كاتەی پارەكەی لە كۆمپانیاكان وەرگرتووە مووچەی فەرمانبەرانیشی نەداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share