سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی: كرێی گواستنەوەی تاكسی رێكدەخرێتەوە

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاردەكرێت كە كرێی تاكسی رێكبخرێتەوە بە جۆرێك كە لەرێگای لۆگۆیەکەوە تەواوی نرخی گواستنەوە دیاریدەكرێت كە لۆگۆكە دەدرێت لە جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە و هەر شۆفێرێك سەرپێچی بكات هاوڵاتییان ئاگادارمان بكاتەوە سزای دەدەین.

ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پلانمان هەیە كە ئەگەر نرخی بەنزین دابەزێت كرێی گواستنەوەی تاكسی و پاس كەمبكەینەوە و بۆ ئەو مەبەستە كار لەسەر ئەوە دەكرێت كە كرێی گواستنەوەی تاكسی رێكبخرێتەوە.

ئاشكراشیكرد، كار بۆ ئەوە دەكەین كە لە رێگای لۆگۆیەكەوە دەدرێت لە جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلی تاكسی و كرێی گواستنەوەی شوێنەكانی تێیدا دیاریكراوە و هەر شۆفێرێك پێوەی پابەند نەبوو هاوڵاتییان ئاگادارمان بكەنەوە سزای شۆفێرەكەی دەدرێت.

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی جەختیكردەوە، ئەو لۆگۆیەی دەدرێتە شۆفێرانی تاكسی بەبێ بەرامبەر و لەسەر تێچووی سەندیكا دەبێت.

بابەتی پێشتر

عومەر گوڵپی: حكومەت ئەو كاتەی پارەكەی لە كۆمپانیاكان وەرگرتووە مووچەی فەرمانبەرانیشی نەداوە

بابەتی دواتر

حەلبووسی، جێگری یەكەمی پەرلەمانی بۆ راپەڕاندنی كاروبارەكانی پەرلەمان راسپارد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی وردەکاریی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ئاشکرادەکات

یاریدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ دەستیپێکردووە و هەنگاوی باش نراوە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی…
Total
0
Share