دەستەی خانەنشینیی عێراق بڵاویكردووەتەوە ئەمڕۆ دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی.
بەپێی راگەیەندراوێكی دەستەكە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوكراوەتەوە، دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بۆ مانگی نیسانی 2023
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ ئەو مەبەستە دەستەی سەرۆكایەتیی مووچەی خانەنشینیی سەربازی و شارستانی لە كاتی خۆیدا دابەشبكرێت و پارەی پێویست بۆ مووچەی خانەنشینان تەرخانكراوە.