كازمی بۆ سەركردەكانی عێراق: ڕووخاندنی ورەی خەڵك یارمەتیدەر نییە و قوربانی بدەن

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ڕادەستكردنی دەسەڵات بە هەر حكومەتێك كە پێكبهێنرێت و داوای لە سەركردەكانی عێراق كرد “لە پێناوی وڵاتدا قوربانی بدەن”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، “17 ساڵ دواكەوتووین و ئێستا چانسێكمان هاتووەتەپێش، لە ناوەڕاستی ڕێگادا وەستاوین و یەك مەودامان لەگەڵ هەموواندا هێشتووەتەوە، بەهیوام لایەنە سیاسییەكان پشتیوانیمان بكەن”.

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت، “عێراق لە دوای هەڵبژاردنەوە ڕووبەڕووی گرفتێكی سیاسیی ڕاستەقینە بووەتەوە و پێویستی بە چارەسەرە، ڕێگەچارەكەش وادەخوازێت گفتوگۆ بكرێت” و داوای لە هەموو لایەنەكان كرد گفتوگۆی جددی بكەن و ئەوەی بە “تاكە چارەسەر” ناوزەدكرد.

كازمی داوای لە سەركردەكانی لایەنەكان كرد “لە پێناوی وڵاتدا قوربانی بدەن” و وتی، “پەنابردنەبەر گرژیی میدیایی و نانەوەی پشێوی و ڕووخاندنی ورەی خەڵك، یارمەتیی بنیادنانی ئەزموونی نوێی دیموكراسیمان نادەن”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دەركرد

بابەتی دواتر

دایك و باوكێك نەخۆشخانەیەك بە دزینی منداڵەكەیان تۆمەتباردەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەكان گرنگی بەئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەدەن
عێراق پێویستی بەپێداچوونەوە بەشێوازی دیموكراسیدا هەیە؟

هەڵبژاردنەكەی یەكشەممەی ڕابردووی عێراق كە تائێستا ئەنجامە بەراییەكانی دەركەوتووە و تیایدا پاشەكشەی لایەنەكانی نزیك لە ئێران نیشاندەدات، تائێستا…
Total
0
Share