پەرلەمانتارێك: دۆلار زیاتر دادەبەزێت

غەریب ئەحمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، “لەم هەفتەیەدا یاسای بودجەی گشتی عێراق دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و سەرەتا دەنێردرێتە ئەنجومەنی شوورا بۆ ئەوەی وردبینی بۆ بكرێت دواتر رێنماییەكانی (بودجە) گشتاندنی پێدەكرێت بۆ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان و پارێزگاكان.

راشیگەیاند، هەفتەیەك لەمەوبەر دۆلار گەیشتە 158 هەزار دینار، داوام لە هاوڵاتییان خۆیان بە دووربگرن لە كڕینی دۆلار گەر بۆی پێویست نەبێت دڵنیاییماندا كە دادەبەزێت.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، “جەختدەینەوە بە كارابوونی یاسای بودجە لەم چەند هەفتەیە دۆلار زیاتر دادەبەزێت و تا كاریگەری لەسەر جوولەی بازاڕ دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیرێکی هەرێم: چیتر هەرێم ناتوانێت مانگانە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بداتە بەغداد

وەزیرێکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، چیتر حکومەتی هەرێم ناتوانێت مانگانە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی رادەستی حکومەتی عێراق بکات.…
Total
0
Share