سلێمانی.. دەستگیرا بەسەر 500 كیلۆگرام كاڵەكی خراپبوودا

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر 500 كیلۆگرام كاڵەكدا گرت كە خاوەنەكەی بە نیازبوو لە مانگی رەمەزاندا بیفرۆشێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر بڕێكی زۆر كاڵەكدا گرت و دوای دڵنیابوونەوەی لە خراپبوونی لەسەر بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئەو بڕە كاڵەكە لەناوبرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو بڕەی دەستیبەسەردا گیراوە و شیاو نەبووە بۆ خواردن (500) كیلۆگرام كاڵەك بووە و دوای ئەنجامدانی پشكنین و دڵنیابوونەوە لە خراپبوونی و تەواوی ئەو بڕە كاڵەكە لەناودەبرێت.

بابەتی پێشتر

دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار

بابەتی دواتر

نەورۆز ئامارەکانی کۆرۆنای لە ئێران بەرزکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share