لە سلێمانی پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ کەمکردنەوەی بارگرانیی سەر هێڵ و وێستگەکان جێبەجێدەکات و خەرجیی پڕۆژەکەش 700 ملیۆن دینارە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، بەسەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی (8%)ی کارەبا، بە بڕى نزیکەی (700) ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له ‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، پڕۆژه‌كه‌ش لە چەند بەشێک پێکهاتووە کە بریتیین‌ له‌ گۆڕینی بەشێک لە هێڵی 33 کەی ڤی قولەڕەیسی – مۆبایلی هەڵگورد و گۆڕینی بەشێک لە هێڵی 33 کەی ڤی تانجەرۆ – باشوور و گۆڕینی رێڕەوی هێڵی 33 کەی ڤی شارباژێڕ – سیتەک و هەروەها ڕاکێشانی هێڵێکی 33 کەی ڤی لەنێوان وێستگەی بەردەکە و وێستگەی تاڤگە، هەروەها دانانی تاوەرێکی جۆری DCS بۆ مۆبایلی سەیدسادق.

پڕۆژەکەش لە قۆناغی کۆتاییدایە و بە تەواوبوونی سوودێکی زۆری دەبێت بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هێڵەکان و وێستگەکان.

 

بابەتی پێشتر

سەرۆکی تایوان گەیشتە نیویۆرک و پەکین هۆشداری دەدات

بابەتی دواتر

ئەمریکا نۆ پارچەی مێژوویی رادەستی عێراق دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی بۆ هێنانه‌وه‌ى كۆچبه‌ران به‌ره‌و بیلاڕوسیا فڕی

فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداده‌وه‌ به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى مینسك-ى بیلاڕوسیا ‏كه‌وته‌ڕێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كۆچبه‌ره‌ عێراقییه‌كان. ‏ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق…
Total
0
Share