ئەمریکا نۆ پارچەی مێژوویی رادەستی عێراق دەکاتەوە

ئەمڕۆ لە رێورەسمێکدا نۆ پارچەی مێژوویی دێرین کە لەلایەن ئەمریکاوە پارێزرابوون رادەستی عێراق کرانەوە، کە حەوت لەوانە مێژووەکانیان بۆ سەردەمی بابلییەکان دەگەڕێتەوە.

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، “بە ئامادەبوونی عەبدوللەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق نۆ پارچەی شوێنەواریی رادەستی سەرۆکی دەستەی شوێنەوار کرانەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “حەوت لە پارچە شوێنەوارییەکان  مۆرن و دەگەڕێنەوە بۆ شارستانییەتی بابلیەکان و شارستانی وادی رافیدەین و لەلایەن داواکاری گشتی نیویۆرکەوە رادەستکراونەتەوە، دووانەکەی دیکەش پارچەی عاجن و لە شێوەی رووخساری مرۆڤدان، لەلایەن دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمریکاوە رادەستکراونەتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share