سەرۆکی تایوان گەیشتە نیویۆرک و پەکین هۆشداری دەدات

ئەمڕۆ تسای ئینگ ون سەرۆکی تایوان گەیشتە شاری نیویۆرکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەو هۆیەوە پەکین هۆشداری لە سەردانەکەدا و بڵاویکردەوە، دەبێتە هۆی رووبەڕووبوونەوەکەی مەترسیدار لەنێوان چین و ئەمریکادا.

سای لینگ وین سەرۆکی تایوان لە سەردانەکەی بۆ نیویۆرک رایگەیاند، “پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا  وتایوان لە هەموو کاتێک باشترە، ئێمە رووبەڕووی ئالنگاریی زۆر گەورە بووینەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئێمە دەزانین گەر لەگەڵ دەوڵەتە دیموکراتییەکان بوەستین بەهێزتر دەبین، هیچ کات ناتوانرێت تایوان داببڕێندرێت لە جیهان”.

ئەم سەردانەی سەرۆکی تایوان بۆ ئەمریکا بووە هۆی تووڕەبوونی زیاتری چین و لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا جگە لە سەرکۆنەکردنی سەردانەکە ئاشکرایکرد، تایوان بەشیکە لە خاکەکەی.

 

 

بابەتی پێشتر

هەشت وێستگەی بەنزین لە هەولێر داخران

بابەتی دواتر

لە سلێمانی پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا جێبەجێدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئابڕووچونێک تەندروستیی جیهانی دەهەژێنێت.. پزیشکێکی ژن: دەستدرێژی کراوەتە سەرم

ڕێکخروای تەندروستیی جیهانی دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ سەبارەت بەو دەستدرێژییانەی ژمارەیەک لە بەرپرسە باڵاکانی ڕێکخراوەکە ئەنجامیانداوە. بڵاوکردنەوەی پزیشکێکی…
Total
0
Share