پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون کە دزییان لە کۆمپانیایەکی شارەکە کردووە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، “دوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن هاوڵاتیەكهوە كە چهندین كهلوپهلی جۆراوجۆری له كۆمپانیاكهی لێدزرابوو، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن”.
ناسنامەی تۆمەتبارەکان ئاشکراکردووە بەناوەکانی (م، أ، ع) لهدایكبووی 2002، (س، د، س) لهدایكبووی 2005.
راشیگەیاندووە، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر بەشێک لەو کەلوپەلانەی دزیوییانە.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراونو لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.