خەولێكەوتنی شۆفێرێك رووداوی هاتوچۆی لێكەوتەوە

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، بەیانیی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر تاکسییەک بەهۆی خەوتنی شوفێرەکەی لە کاتی لێخوڕیندا، کۆنترۆلی لەدەستدا و خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی دیكەدا کە لە لای راستی شەقامەکە لە شوێنێکی یاسایی پارکی کردبوو.

راشیگەیاند، دواتر ئۆتۆمبێلەكە کۆنترۆلی لەدەستدا و بەرەو لای چەپی شەقام رۆیشت و بەسەر ناوبڕەی شەقامەكەدا کەوت و چووە دیوەکەی تری شەقام پاشان وەستا.

فازڵ حاجی باس لەوە دەكات كە لە دەرەنجامی رووداوەکەدا زیانێکی زۆری ماددی کەوتووەتەوە و بە شۆفێران دەڵێت، “تکایە بە هیلاکی و خەواڵوویی لێمەخوڕن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی: تا داهاتەکان لە دەست حکومەتی هەرێمدا بوون شایستەی سەرجەم فەرمانبەرانی خۆی خەرجکردووە

پێشەوا هەورامانی رایگەیاند، تا داهاتەکان لە دەست حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بوون شایستەی سەرجەم فەرمانبەرانی خۆی خەرجکردووە، بەڵام دوای…
Total
0
Share