وەزارەتی خوێندنی باڵا کاتی پێشکەشکردنی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا راگەیاند

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەر، دکتۆرا و دیپلۆمی باڵا دەستپێدەکات.

ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەنگاوەکانی پرۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەر، دکتۆرا و دیپلۆمی باڵا گەیشتوونەتە کۆتایی و ئەمڕۆ وادەی دەستپێکردنی پێشکەشکردن رادەگەیەنین.

راشیگەیاند، کە شەش هەزار کورسی بۆ هەرسێ قۆناغەکە تەرخانکراوە و فەرمانبەران و هاوڵاتییانی دیکەش دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد کورسییەکان بەمجۆرە دابەشبوون، کورسییەکان بۆ دیپلۆمی باڵای یەکساڵەی ئەکادیمی 2308 و دیپلۆمی باڵای دوو ساڵەی پزیشکی 160 کورسی، ژمارەی کورسییەکان بۆ خوێندنی ماستەر 3312 کورسی و خوێندنی دکتۆرا 1834 کورسی تەرخانکراوە.

سەبارەت بە دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆکان ئارام محەمەد قادر رایگەیاند، ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەرکێتی لەوبارەیەوە جێبەجێیکردووە و چەند هەنگاوێکی کەمی ماوە لە وەزارەتی دارایی و نابێت رێگەبدێت خوێندکاران بەبێ دەرماڵە ساڵی خوێندن تەواوبکەن.

باسی لە دامەزراندنی یەمەکانی زانکۆ کرد و وتی، هەوڵی زۆردراوە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆکراوە و لە بەغدادەوە بەڵێنمان پێدراوە و چاوەڕێی ئەوەین .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامان حسێن: هەزاران خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن کە پارەیان نییە گۆشت بکڕن بۆچی خێر دەبەنە دەرەوە؟

سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان، ڕایگەیاند، هەزاران خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن کە پارەیان نییە گۆشت بکڕن بۆچی خێر دەبەنە…
Total
0
Share