راگەیەندراوێکى ئەمریکا دەربارەى گرێبەستە نەوتییەکانى هەرێم

کونسوڵخانەى ئەمریکا لە هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا هانی بەپەلەی حکومەتی عێراقیدا بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیی گرێبەستەکان و پێدانی قەرزی کۆمپانیا ئەمریکیەکانی بواری وزە.

کونسوڵخانەکە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە مایک وۆڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەی کرد.

بەپێى راگەیەندراوەکە، راوێژکار هانی بەپەلەی حکومەتی عێراقیدا بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیی گرێبەستەکان و پێدانی قەرزی کۆمپانیا ئەمریکیەکانی بواری وزە و هەروەها داوای لە حکومەتی عێراقی کرد بۆ دانانی رێکخەرێکی تایبەت بە وەبەرهێنان بۆ کارکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیا ئەمریکیانەی دەیانەوێت وەبەرهێنان و کار لە عێراق بکەن.

وۆڵتز جەختیکردەوە لە گرنگیی رۆشتن بە ئاڕاستەی پەیوەندیەک کە تیایدا هەردوولا (ئەمریکا و عێراق) براوەبن و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ئاسایش و بازرگانیی باشتر بونیادبنرێت و هەروەها وتی، “بڕیاری نوێنەکردنەوەی لێخۆشبوونی گەمارۆی دارایی سەر هاوردەکردنی کارەبای ئێران هاوتەریبە لەگەڵ ستراتیجی ئەوپەڕی فشاری سەرۆک ترەمپ لەسەر ئێران و ئەو فشارەش زیاددەکات ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە پەرەپێدانی توانای دروستکردنی چەکی ئەتۆمی و پشتیوانیکردن لە تیرۆر لە تەواوی ناوچەکە و لە ناویشیدا عێراق”.

هەروەک دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی سەرچاوەکانی وزە کرد و هانی حکومەتی عێراقیدا بۆ پێشوازیکردن لە کۆمپانیاکانی بواری وزەی ئەمریکی و رۆژئاوایی بۆ ناو کەرتی نەوت و گازی عێراق، وەک ئەوەى لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی کوردستان لەسەر داهات کۆدەبێتەوە و پەرلەمانتارێک وردەکاریی داهاتەکانی هەرێم دەخاتەڕوو

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە چەند پرسێک کۆببێتەوە، لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە داهاتی هەرێمی کوردستان و خستنەڕووی ڕاپۆرتی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە کارگێری خوێندنگەکان لەبارەی سیستمی ئەلیکترۆنییەوە ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی پلاندانانی پەروەردە ئاگاداری کارگێڕی خوێندنگەکان دەکاتەوە سەبارەت بە بەکارهێنانی سیستمی e-Parwarda و ڕایدەگەیەنێت ئەو خوێندکارانەی ئەم…
Total
0
Share