وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک درێژکرایەوە

وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تاوەکو 1ی مانگی داهاتوو، درێژکرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر رایگەیاند، بەهەماهەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوونی بەغداد بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ماوەی نوێکردنەوەی پسوڵەی خۆراک بە شێوازی ئەلیکترۆنی.

دەشڵێت، “وادەکە تاوەکو 1ی ئابی 2025 درێژکرایەوە”.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانیش، درێکردنەوەی وادەکەی تاوەکو هەمان رۆژ راگەیاند.

پێشتر رۆژی 5ی ئەم مانگە وەک دواوادەی خۆتۆمارکردن لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دیاریکرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە هەڕەشەی كوشتنی لە كەسێك كردبوو

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە هەڕەشەی كوشتنی لە كەسێك كردبوو. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی پۆلی دوازدە‌ ڕادەگەیەندرێت

وه‌زیری پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی خولی یە‌كە‌می پۆلی دوازدە‌ ڕادەگەیەندرێت. له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى قوباد تاڵه‌بانى…
Total
0
Share