به‌ تۆمه‌تی‌ كڕین‌ و فرۆشتنی‌ حه‌ب به‌بێ مۆڵه‌تی‌ پزیشك دوو کەس دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند، کڕین و فرۆشتنیان بە حەب کڕیوە بەبێ ئەوەی مۆڵەتی پزیشکیان هەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس چاودێریان خستە سەر کەسێک کە لە یەکێک لە ده‌رمانخانه‌کانی ‌شاری‌ سلێمانی ‌‌و له‌لایه‌ن كارمه‌ندی‌ ده‌رمانخانه‌كه‌وه‌ حه‌بی‌ (XANAX) پێ ده‌فرۆشرێت كه‌ ئه‌و حه‌به‌ پێویسته‌ له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ بۆ نه‌خۆش بنوسرێت، به‌ڵام كه‌سه‌كه‌ وه‌كو مادده‌یه‌كی‌ هۆشبه‌ر به‌كاریده‌هێنا و له‌لایه‌ن كارمه‌ندی‌ ده‌رمانخانه‌كه‌وه‌ به‌بڕێك پاره‌ی‌ زیاترو به‌بێ ره‌چه‌ته‌ی‌ پزیشكیی به‌كه‌سه‌كه‌ی‌ ده‌فرۆشت، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ (كڕیاری‌ حه‌به‌كه ‌و كارمه‌ندی‌ ده‌رمانخانه‌كه‌) له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسنگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناو بازاڕ به‌ هاوكاری‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ رۆژئاوا ده‌ستگیربكرێن، هه‌روه‌ها ده‌رمانخانه‌كه‌ش بە بڕیاری دادوەر داخرا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (أ، ن، ح) له‌دایكبووی‌ 1996 و (م، هـ، ئـ) له‌دایكبووی‌ 1998 به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر راگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌”.

 

بابەتی پێشتر

رووداوێكی هاتوچۆ بووەهۆی برینداربوونی شۆفێرێك

بابەتی دواتر

"فێڵ لە خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند دەكرێت"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاککەرێک دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەین دەستگیرکردنی هاککەرێک و تۆمەتبارێکی دیکەی راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە…
Total
0
Share