هاککەرێک دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەین دەستگیرکردنی هاککەرێک و تۆمەتبارێکی دیکەی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە بەوتەی خۆی پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لێ هاککراوە، دەستبەجێ دوای بەدەستهێنانی بڕیاری دادوەر دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و توانرا هاککەرەکە و تۆمەتبارێکی دیکەش کە پەیوەندی بەهەمان تاوانەوە هەیە له لایەن بنکەی پۆلیسی راپەڕین بە هەماهەنگی هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیربکرێن.

باس لەوەش دەکات، یەکێک لە تۆمەتبارەکانیش دانی ناوە بە تاوانەکەیدا کە بەوتەی خۆی دەستی هەبووە لە هاککردنی فەیسبوکی سکاڵاکار.

بەپێی راگەیەندراوەکە، تۆمەتبار هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی زانیاری کەسیی کردووە بۆ بەدەستهێنانی بڕێک پارە، لە وتەکانیدا دانی بەوەشدا ناوە پێشتریش فەیسبووکی هاوڵاتییەکی دیکەی هاککردووە.

لە ئێستادا هاککەرەکە و تۆمەتبارەکەی دیکە بە ماددەی 2 لە یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەدا بەردەوامە.

 

بابەتی پێشتر

پرۆتینی ئاژەڵی یان رووەكی<br> كامیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كێش بەسوودە؟

بابەتی دواتر

وەزارەتێکی هەرێم دامەزراندنی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share