وەزارەتی وزەی توركیا لە دوای راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە دەلێت، ” پرسی هەناردەكردنی نەوت كێشەیەكی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان و عێراقە و دەبێت حكومەتی عێراق قەرەبوومان بكاتەوە”.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی وزەی توركیا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لە كۆی 5 داوای حكومەتی عێراق لە دادگای نێودەوڵەتیی پاریس 4 داوایان لەلایەن دادگای ناوبراوەوە رەتكراوەتەوە و ئێمە وەكو توركیا پابەندی بڕیارەكانی دادگا نێودەوڵەتییەكان دەبین و ئامادەین هەماهەنگ بین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی نوێ لەسەر ئەو پرسە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پرسی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم كێشەیەكی ناوخۆیی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقە و دەبێت حكومەتی عێراق قەرەبوومان بكاتەوە