وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: گورزێكی گەورەمان بەركەوتووە

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، “ئێمە لە شەڕداین و ناچارین بەرگریی لە خۆمان بكەین و ناتوانین لەگەڵ بكوژاندا لێبوردەبین.

دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی بەرگریی ئەمریكا و ئیسرائیل كە ئێستا بەسەردانێك وەزیری بەرگریی ئەمریكا لە ئیسرائیلە، یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گورزێكی گەورەمان بەركەوتووە بۆیە ناتوانین لەگەڵ بكوژاندا لێبوردەبین، جگەلەوەش ئێمە لە شەڕداین ناچارین بەرگریی لە خۆمان بكەین.

هاوكات لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند، پشتگیریی ئەمریكا بۆ ئیسرائیل بێسنوورە و حەماس جگەلە لە كوشتن هیچ رێگەیەكی دیكەی نییە و لە ئێستادا حەماس هەڕەشەیەكی جیهانییە و بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی لە ئیسرائیل دەكەین مووشەكی زیاتر دەدەینە ئیسرائیل.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرژی لەنێوانیاندا دروستبوو
ڤیدیۆ.. پۆلیسی پۆڵەندا بە کوردی داوا لە کۆچبەران دەکات لە سنوورەکان دووربکەونەوە

دوای کۆبوونەوەی کۆچبەران لەسەر سنووری پۆڵەندا و رێگریكردن لێیان بۆ تێپەڕبوون، ‏گرژی لەنێوان کۆچبەران و پۆلیسی پۆڵەندا دروستبوو،…
Total
0
Share