یەكێتیی ئەوروپا لە ئێران نیگەرانە

دامەزراوەیەكی ئەتۆمیی ئێران

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپا، نیگەرانیی خۆیان لەبارەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێرانەوە خستوەتەڕوو.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوبات، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا ڕایانگەیاندووە، “بارودۆخی ئەتۆمیی ئێران” نیگەرانی كردوون.

ئەو كاردانەوە ئەوروپییەش هاوكاتی لێدوانێكی عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هاتووە كە ڕایگەیاندووە، “ئێران دەتوانێت گەشە بە چەكی ئەتۆمی بدات بەڵام خۆی نایەوێت ئەو كارە بكات”.

لای خۆشییەوە هەر ئەمڕۆ، ئانتۆنی بڵینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتی، “پێویستە كاربكرێت لەسەر چارەسەری هەڵسوكەوتەكانی ئێران كە هۆكاری تێكدانی سەقامگیری هەرێمایەتییە لەنێویشیاندا پەرەپێدانی موشەكی بالیستی”.

بڵینكن دووپاتیشیكردەوە، ئەمریكا لەگەڵ هێزە جیهانییەكان كاردەكات بۆ هەماهەنگیكردن بە مەبەستی داماڵینی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و ئاماژەی بەوەشكرد كە كار دەكرێت بۆ درێژكردنەوە و بەهێزكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئـ.ـێران: شەپۆلی 43هەمینی هێرشە مـ.ـووشەکییەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا دەستیپێکرد

سوپای ئـ.ـێران ڕایگەیاند، شەپۆلی 43هەمینی مـ.ـووشەکەکانمان ئاڕاستەی بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، ئەلئەبیب و ئیلیات لە ئیسرائیل کرد. ئاماژەی…
زیاتر ببینە

لێبوردنی نێودەوڵەتی: كۆچبەرانی سوری ڕوبەڕووی ئەشكەنجە و دەستدرێژی سێكسی دەبنەوە

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت، ئەو كۆچبەرانەی بۆ سوریا دەگەڕێنەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕوبەڕووی دەستگیركردن، ئەشكەنجە و تەنانەت دەستدرێژیی…
زیاتر ببینە

ئێران: بەگەڕخستنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی بڕیاری پایتەختی وڵاتانی بەشداری ماوە

بەرپرسێكی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لایەنە بەشداربووەكانی وتووێژەكانی ڤیەننا دەربارەی سەرلەنوێ بەگەڕخستنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی، لە ڕێككەوتنی كۆتایی نزیكدەبنەوە، بەڵام هەندێك…
Total
0
Share