پزیشکێکی دەرمانساز بە تۆمەتی دروستکردنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

لە پارێزگای بەسرە پزیشکێکی دەرمانساز دەستگیرکرا کە هەستاوە بە تێکەڵکردنی دەرمان و پێکهاتەی قەدەغەکراو و دروستکردنی ماددەی هۆشبەر لێیان.

مەفرەزەکانی سەر بە ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای بەسرە پزیشکێکی دەرمانسازیان دەستگیرکرد کە هەستابوو بە فرۆشتنی حەبی هۆشبەر و تێکەڵکردنی لەگەڵ دەرمانی قەدەغەکراو و دروستکردنی تێکەڵە لە شروبە هۆشبەرەکان بە بڕی زۆر.

لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستگیرا بەسەر چەک و بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەر.

لەئێستادا تۆمەتبار رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە و پەڕاوی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن.

 

بابەتی پێشتر

نرخی كیلۆگرامێك گۆشت لە ناوچە دابڕاوەكان 15 هەزار دینارە

بابەتی دواتر

هاوڵاتییان لەبارەی غاز و پاراستنی ژیانیان ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بەرەو ریاز بەڕێکەوت

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی-چینی  بەغدادی بەرەو ریاز بەجێهێشت. نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی…
Total
0
Share