هاوڵاتییان لەبارەی غاز و پاراستنی ژیانیان ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، هاوڵاتییان لەبارەی سیستمی غازەوە ئاگاداردەكاتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی دەڵێت، “ئاگاداری بۆ سەرجەم ئەو هاوڵاتییانەی کە سیستمی غازی (LPG) بەکاردەهێنن لە ماڵەکانیاندا، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی سەر و ماڵی خۆیان و دراوسێکانیان، پێویستە بەزووترین کات سەردانی نزیکترین بنکەی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بکەن لە سنووری گەڕەکەكانیاندا”.

راشیگەیاندووە، “ماوەی پانزە رۆژ تەرخانکراوە بۆ ناو تۆمارکردن، بە مەبەستی پشكنین و دڵنیابوون لە سەلامەتیی سیستمەكانیان، بە پێچەوانەوە رێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینەبەر و سەلامەتیی گیانی ماڵ و منداڵی خۆیان و هاوسێكانیان دەكەوێتە ئەستۆ، لە كاتی کەمتەرخەمیكردنیاندا رێگەیان پێنادرێت خەزانی غازەکانیان پڕبکەنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حاجیاوا.. ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا گیانلەدەستدانی شۆفێرێكی لێكه‌وته‌وه‌

هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له ‌نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا، شۆفێرێك گیانیلەدەستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،…
Total
0
Share