نرخی كیلۆگرامێك گۆشت لە ناوچە دابڕاوەكان 15 هەزار دینارە

لە خانەقین بە بڕیاری حكومەت كیلۆگرامێك گۆشتی بەرخ بۆ 15 هەزار دینار كەمكرایەوە و لە كەركوك نرخی كیلۆگرامێك گۆشت لە نێوان 14 – 17 هەزار دیناردایە، لە كاتێكدا لە هەرێمی كوردستان كیلۆگرامێك گۆشت 22 هەزار دینارە.

بە بڕیاری قائیمقامیەتی خانەقین، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی گۆشتی سوور كەمكرایەوە و لە گۆشتفرۆشییەكانی قەزاكە كیلۆگرامێك گۆشتی بەرخ بە 15 هەزار دینار دەفرۆشرێت، لە شاری كەركوكیش نرخی كیلۆگرامێك گۆشت لە نێوان 14 – 17 هەزار دیناردایە.

حەسەن جومعە یەكێك لە گۆشتفرۆشەكانی شاری كەركوك بە ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ كیلۆگرامێك گۆشتی بەرخی خۆماڵی بە 17 هەزار دینارە و گۆشتی گوێرەكە كیلۆگرامێكی بە 14 هەزار دینارە.

وتیشی، تا ماوەیەكی كەمی پێش ئێستا كیلۆگرامێك گۆشتی بەرخی خۆماڵی لە كەركوك بە 14 هەزار دینار بوو، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی زیندەقەپانەوە نرخەكان بەرزبوونەتەوە.

ئێستا بەدواداچوونی بۆ نرخی گۆشت لە شارەكانی هەرێمی كوردستان كرد و دەركەوت، كیلۆگرامێك گۆشتی بەرخ لە شارەكانی سلێمانی و هەولێر بە 22 هەزار دینار و زیاتریشە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی ھەولێر هۆكاری كەوتنەوەی دوو ئاگرەكەی بازاڕی شێخەڵا ئاشكرادەكات

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ھەولێر رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو دوو رووداوی ئاگركەوتنەوە لە بازاری شێخەڵا كەوتەوە و دەستبەجێ تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: هەڵمەتی رشتنی دەرمانی مێرووە زیانبەخشەکان دەستیپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، دەستیانکرد بە هەڵمەتی رشتنی دەرمانی مێرووە زیانبەخشەکان، بەمەبەستی پاراستنی ئاژەڵان لە ڤایرۆسی تای…
Total
0
Share