هەرێم و بەغداد لەبارەی باج_ەوە رێککەوتن

وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، وەفدی حکومەتی هەرێم و بەغداد لەسەر چەند خاڵێک لە بواری باجدا گەیشتن بە رێکەوتن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای سەردانی لیژنەی باڵای رێکخستنەوەی باج لە حکومەتی فیدراڵی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری گشتی باج و خانوبەرەی میری و بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغداد لەسەر چەند خاڵێک لەبواری باج گەیشتنە رێکەوتن کە دەبێتە کارئاسانی بۆ ئەو کارگە و کۆمپانیا و بانکانەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کاردەکەن.

ئاشکراشیکرد، لە گرنگترین ئەو خاڵانەی لە رێکەوتنەکەدا هاتووە، داننان بەپاکانەی باجی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە کە پێشتر هیچ بایەخێکیان بۆ دانەدەنا، چارەسەرکردنی کێشەی کارگەکانی کوردستان کە پێشتر داوای باجیان لێدەکردن بەبیانووی ئەوەی بەرهەمەکانیان لە ناوچەکانی باشورو ناوەڕاستی عێراق ساغدەکەنەوە، بۆ لەمەودوا ئەو کارگانەی لەکوردستانن دەبێت باجی داهاتەکانیشیان لە کوردستان بدەن.

چارەسەرکردنی کێشەی پێدانی سووتەمەنی بۆ کارگەکانی هەرێمی کوردستان بە نرخی هاندراو کە ماوەیەکە پێدانی سووتەمەنیان بەو کارگانە راگرتووە بە بیانووی نەدانی باج بەحکومەتی فیدراڵی، بەشێکی دیکەی رێکەوتنەکەی پێکدەهێنا.

رێکەوتن لەسەر یەکخستنی رێکار و رێوشوێنەکانی وەرگرتنی باج کرا بە میکانیزمی هاوبەش، هەردوولا لەسەر بانکەکان رێکەوتن کە بارەگای سەرەکی بانکەکە بکرێتە بنەما بۆ وەرگرتنی باج، هەروولا رێکەوتن لەسەر هەماهەنگی پێویست و گرتنەبەری رێوشوێنی گونجاو بۆ رێگریکردن لە خۆدزینەوە لەباج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەنداوەكە ڕوونكردنەوە دەدات
بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاوی بەنداوی دوكانی زیادكردووە؟ ‏

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ڕایدەگەیەنێت، بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو كاریگەری لەسەر زیادبوونی ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان نەبووە و دەڵێت،…
زیاتر ببینە

سودانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: پاڵپشتیی گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سلێمانی کۆبوونەوە. بەپێی…
زیاتر ببینە

گرێبەستەكانیان لەگەڵ عێراق یارمەتیی تیرۆری داوە
فایزەر و ئەسترازێنیکا لە ئەمریكا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت

  دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا داوایەکی یاسایی لە دژی كۆمپانیاكانى ئەسترازێنیکا و ‏فایزەر و چه‌ند كۆمپانیایه‌كى تر زیندووکردەوە، گومان…
Total
0
Share