وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە نرخی هەریەکە لە بەنزین و گاز دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.
بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە ئەمڕۆوە نرخی هەریەکە لە بەنزین و گاز لە بەنزینخانەکانی سلێمانی دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن”.
وتیشی،”نرخی بەنزین 25 دینار بۆ هەر لیترێک و نرخی گازیش 50 دینار بۆ هەر لیترێک دێتە خوارەوە”.
ئاشکراشیکرد، “دابەزینی نرخی سوتەمەنی بەهۆی زۆریی خستنەڕوو و کەمیی خواستەوەیە، جگە لەوەش دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری دەستیپێکردووەتەوە ئەمەش کاریگەریی خۆی لەسەر دابەزینەکە دەبێت”.