بەشدار حەسەن: کەیسێکی دیکە بۆ شیروان شێروانی دروستکراوە

ئەندامێكی تیمی پارێزەرانی زیندانیکراوانی بادینان ئاشكرایكرد، کەیسێکی دیکە بۆ شیروان شێروانی دروستکراوە و گوھدار زێباریی ھاوڕێی کراوە بە شاھید لەسەری.

بەشدار حەسەن ئەندامی تیمی پارێزەرانی زیندانیکراوانی بادینان رایگەیاند، تۆمەتێکی نوێ بۆ رۆژنامەنووسی سزادراوی بادینان شیروان شێروانی دروستکردووە و گوھدار زێباریی ھاوڕێی کراوە بە شاھید لەسەری.

لەبارەی تۆمەتە نوێیەكەوە كە بۆ شیروان شێروانی دروستكراوە، بەشدار حەسەن وتی، “گوایە لە بری سزادراو گوھدار زێباری، پەنجەمۆری لەسەر داواکارییەک کردووە بۆ گواستنەوەیان لە چاکسازیی ھەولێرەوە بۆ چاکسازیی سلێمانی”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە پێشوەختە زیندانییانی بادینان رێککەوتبوون لەھەر بڕیارێکی پەیوەست بە کەیسەکەیاندا، یەکدەنگ بن و لە ئەگەری سزادانی ھەر یەکێکیان و لێکجیاکردنەوەیان و دەنگ بە یەکتر نەگەیشتنیان لە ھەر پرسێکدا، بڕیاریان یەکە و دەکرێت لە بری یەکدی بڕیاربدەن.

“جەختیشیكردەوە كە لەم کەیسەدا شیروان شێروانی ھیچ زیانێكی بە بەرژەوەندیی گشتی نەگەیاندووە و هیچ ساختەكارییەكی نەكردووە، بەڵكو تەنها لەپێناو بەرژەوەندیی ھاوڕێکەی بووە و پێشتر خۆی رێگەی پێداوە ئەو كارە بكات”.

بابەتی پێشتر

بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە داوای گەڕاندنەوەی مینحەكانیان دەكەن

بابەتی دواتر

لە رووداوێکى هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share