بەبێ كەفیلە و ناوچە دابڕاوەكان دەگرێتەوە
بانكێك 25 ملیۆن دینار قەرز دەدات

بانکى رافیدەین، رێنمایی و مەرجی پێدانی قەرزی پێنج بۆ 25 ملیۆن دیناریی ئاشكراكرد و دەڵێت، وەرگرتنی قەرزەكە پێویستی بە كەفیل نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێكدا بانکى رافیدەین رایگەیاند، ئەو قەرزەی بە شێوەی ئەلیكترۆنی دەدرێت بە فەرمانبەران، کارمەندانى هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و خانەنشینان، پێویستی بە كەفیل نییە و تەنها لە رێگەی ماستەر كاردەوە خوازیار دەتوانێت قەرزەكە وەربگرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكە، قەرزەكە لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات و بڕەكەی دەگات بە 25 ملیۆن دینار و لە ماوەى پێنج ساڵدا دەدرێتەوە.

پێشتر بانکى رافیدەین ئاشكرایكردبوو، پێشکەشکردنى داواکاری بۆ وەرگرتنى قەرزەكان، لە رێگەی ئەپلیکەیشنى تایبەتیى بانکى رافیدەینەوە دەبێت و خوازیارانی وەرگرتنی قەرز، دەتوانن بە شێوەی ئەلیكترۆنی مامەڵە بۆ وەرگرتنی قەرزەكان پێشكەشبكەن و بەپێی ئەو بڕیارە، مووچەخۆرانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ئەو فەرمانبەر و كارمەند و ئەفسەرانەی هەرێم دەگرێتەوە كە مووچە لە بەغداد وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی دابەشکردنی مووچە وەفدێکی دارایی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو وەفدێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنەکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و…
Total
0
Share