هەڵمەتی گەڕان بەدوای تەرمی ئەو گەنجەی لە دەریاچەی دەربەندیخان خنكا بەردەوامە

دوای چوار رۆژ لە خنكانی، هێشتا تەرمی گەنجێك لە دەریاچەی دەربەندیخان نەدۆزراوەتەوە.

چوار رۆژ لەمەوبەر سێ گەنجی دانیشتووی دەربەندیخان لە نزیك گوندی عازەبان كەوتنە دەریاچەی دەربەندیخانەوە و دووانیان خۆیان دەربازكرد، بەڵام سێیەمیان خنكا و ماوەی چوار رۆژە گەڕان بەدوای تەرمەكەیدا بەردەوامە.

کەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان پێشتر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندبوو، “تا ئێستا نەتوانراوە تەرمی ئەو گەنجە بدۆزرێتەوە، بەو پێیەی ئەو شوێنەی گەنجەكەی لێخنكاوە زۆر قووڵە و ناوچەیەكی سەختە”.

بۆ دۆزینەوەی تەرمی قوربانییەكە، تیمی ژێرئاوگەڕ و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی و هێزە ئەمنییەكان لەسەر دەریاچەی دەربەندیخانن و هەڵمەتی گەڕان بەدوای تەرمەكەیدا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

پەیامێك لە قوباد تاڵەبانی-یەوە

بابەتی دواتر

ئاگر لە كارگەیەكی گۆگرد كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share