دهۆک.. تەرمی کەسێک بە سووتێنراوی دۆزرایەوە

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک دۆزینەوەی تەرمێکی لەلایەن شوانێکەوە راگەیاند کە ئاسەواری سووتاوی پێوە دیارە.

هێمن سڵێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن شوانێکەوە لە بوونی تەرمێک لە گوندی ئێسیای سەر بە قەزای شێخان ئاگادارکراینەوە، دوای گەیشتنی تیمەکانمان تەرمەکە بۆ پزیشکی داد گوازرایەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تەرمەکە ئاسەواری سووتاندنی پێوە دیاربووە، بەڵام تا ئێستا بەهۆی نەبوونی ناسنامەوە نەتوانراوە بناسرێتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە، بەردەوامین لە لێکۆڵینەوەکان بۆ گەیشن بە هۆکاری رووداوەکە و دەستنیشانکردنی ناسنامەی قوربانییەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: هەواڵی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگە لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوورە لە راستییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رەتیدەکاتەوە ئەمڕۆ هیچ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن روویدابێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لە چەند کاتژمێری داهاتوو نرخی بەنزین بەرزدەکرێتەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاشکرایکرد، لە چەند کاتژمێری داهاتوو، نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین بەرزدەکرێتەوە. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی…
Total
0
Share