سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕیار نەدراوە کە ئایا پشووەکەی عێراق هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە یاخود نا.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، لەناو ئەنجومەنی وەزیراندا دوو بۆچوونی جیاواز هەیە و ئێستا گفتوگۆدەکرێت لەسەر ئەوەی ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە هاوشێوەی عێراق پشوو دەبێت یاخود نا.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژانی 30ـی ئەیلول تا 3ـی تشرینی یەکەمی بەبۆنەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانەوە بەناوی “ڕۆژانی سەروەریی کۆماری عێراق” کردووەتە پشووی ڕەسمی.