لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا لە ناوەڕاستی سوریادا لە کاتی کۆکردنەوەی دوومەڵاندا لانی کەم 15 کەس کوژران و 40 کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، “رۆژی پێنجشەممە لە شارۆچکەیەک کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی پارێزگای حەما، ژمارەیەک هاوڵاتیی سنوورەکە سەرقاڵی کۆکردنەوەی دوومەڵان بوون لە ناکاو چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەریان و 15 کەسیان لێکوشتوون”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “تائێستا 40 کەس بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە”.
لە مانگی شوباتەوە وەرزی کۆکردنەوەی دومەڵان لە بەشێک لە ناوچەکانی سوریا دەستیپێکردووە، لەو کاتەشەوە چەندین جار چەکدارانی داعش هێرشی چەکداری و هەڵمەتی رفاندنیان دژی ئەو کەسانە دەستپێکردووە، کە سەرقاڵی ئەو جۆرە کارەن.