ئیسرائیل چەندین كاروانی چەكی ئێرانی لە عێراق تێكشكاندووە

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئاشكرایكرد، ئیسرائیل چەندین كاروانی چەكی و تەقەمەنیی ئێرانی لە عێراقدا تێكشكاندووە.

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە زاری سەرچاوەیەكی ئیسرائیلییەوە بڵاویكردەوە، ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە چەكی بۆ حزبوڵڵای لوبنانی ناردووە، ئیسرائیل چەندین كاروانی ئەو چەكانەی لە عێراقدا بۆردومانكردووە.

بەپێی سەرچاوەكە، ئێران درۆنی پێشكەوتوو و چەكی هەستیار دەنێرێت بۆ حزبوڵڵای لوبنانی، پێشتر بە ڕێگای وشكانی ناردوونی، بەڵام دوای پێكانیان لەلایەن هێزی كۆماندۆی ئیسرائیلەوە، ماوەیەكە بە ڕێگای ئاوی و ئاسمانی چەك و تەقەمەنی دەگوازێتەوە بۆ حزبوڵڵا.

ئەو سەرچاوەیە كە بە “متمانەپێكراو” ناوی هێنراوە، دەڵێت، “لە ساڵانی ڕابردوودا ئیسرائیل كۆگای چەك و تەقەمەنییەكانی حزبوڵڵای لە لوبنان بۆردوماندەكرد، بەڵام دواتر بیری لەوە كردەوە كە بۆچی بەر لە گەیشتنیان بە حزبوڵڵا، چەكەكان لەناونەبات؟”.

ئاشكرایكردووە، سەرئەنجامی ئەو بڕیارە، ئیسرائیل چەندین جار كاروانی چەك و تەقەمەنیی ئێرانی لە خاكی عێراق و سوریادا لەناوبردووە.

ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە بۆ ڕێگریكردن لە هێرشی ئیسرائیل، ماوەیەكە ئێران بە فڕۆكەی سەربازی و تەنانەت فڕۆكەی نەفەرهەڵگر چەك و درۆن دەنێرێت بۆ حزبوڵڵا، بۆیە لە ماوەی ڕابردوودا ئیسرائیل فڕۆكەخانەی كۆنی دیمەشقی بۆردومانكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی عێراق: بەکارهێنانی ئاسمان و زەوی عێراق لە جەنگی ناوچەکەدا قبوڵنەکراوە

وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی ئەنجامیدا رایگەیاند، رێگەنادەین ئاسمان و خاکی عێراق…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێـ.ـران: سبەینێ یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە واژوو ناکرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، سبەینێ یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە واژوو ناکرێت. وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: “پڕۆسەی فەرمی واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە…
Total
0
Share