سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل: فەڵەستین واتە دەوڵەتێكی تیرۆريست لەنزیك ماڵەكەم

نەفتالی بێنێت سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، “دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین واتە دروستكردنی دەوڵەتێكی تیرۆریست كە حەوت خولەك لە ماڵەكەمەوە دوورە”.

ئەمڕۆ یەكشەممە نەفتالی بێنێت سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ئەنگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا كە لە قودس بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند، “فەڵەستینییەكان دراوسێمانن و ناڕۆن و ئێمەش ناڕۆین”.

وتیشی، “لەهەمانكاتدا، لە ئەزموونەكانەوە فێربووین كە دەوڵەتێكی فەڵەستینی واتە بە ئەگەرێكی زۆر دامەزراندنی دەوڵەتێكی تیرۆریست لە دووریی حەوت خولەك لە ماڵەكەمەوە”.

لای خۆیەوە ئەنگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا، پشتیوانیی نەگۆڕی خۆی دووپاتكردەوە بۆ ڕێگەچارەی دامەزراندنی دوو دەوڵەتی فەڵەستین و ئیسرائیل.

وتیشی، “ئاسایشی ئیسرائیل پرسێكی لەپێشینەی هەر حكومەتێكی ئەڵمانیا دەبێت لە داهاتوودا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناتانیاهۆ: ئەگەر ئێران هەوڵی بنیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات، دووبارە لەناوی دەبەین

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانیان خاپوورکردووە و جەختدەکاتەوە، ئەگەر تاران دووبارە بونیاتی بنێتەوە، ئەوا جارێکی…
Total
0
Share