ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: دوای تێپەڕاندنی هەمواری یاسای هەڵبژاردن پرۆژە یاسای بودجە پەسەند دەکرێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تێبینیان لەسەر چەند بڕگەیەکی پرۆژە یاسای بودجە هەیە، لەدوای تێپەڕاندنی پرۆژەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە.

عارف حەمامی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بە گشتی پرۆژە یاسای بودجە کێشەیەکی ئەوتۆی تێدا نییە، بەڵام تێبینیمان لەسەر چەند بڕگەیەکی هەیە، لە دوای خوێندنەوەی یەکەم گۆڕانکاریان تێدا دەکرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “یەکلاکردنەوەی پرۆژە یاسای بودجە دەکەوێتە دوای پەسەندکردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق، بۆیە پێویستە پەلە بکرێت و سبەینێ شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی بکرێتەوە”.

 

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر: پێش کاتژمێر 4:00 پێداویستییەکانی رۆژوو شکاندن بکڕن

بابەتی دواتر

بۆچی خواردنی سوپ لە مانگی رەمەزاندا گرنگە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێكرد

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایدەگەیەنێت، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ كاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكردووە. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە…
Total
0
Share