دوو زیندانیکراو بە فڵچەی ددان چاڵێك هەڵدەکەنن و هەڵدێن

دوو زیندانیکراو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا توانیان لەرێگەی هەڵکەندنی چاڵێك بە فڵچەی ددان توانیان خۆیان دەربازبکەن.

ئارلی نیمۆی تەمەن 43 ساڵان و جۆن غارزی تەمەن 37 ساڵان لە گرتووخانەیەکی ویلایەتی ڤێرجینیا بە ئامانجی خواردنی ژەمە خۆراکێک لەو چێشتخانەیەی ئارەزووی دەکەن دیواری گرتووخانەکە هەڵدەکەنن و هەڵدێن.

لە دوای ئەوەی پاسەوانانی گرتووخانەکە سەرژمێری بۆ زیندانیکراوەکان دەکەن دەبینن ئەو دوو زیندانیکراوە دیارنەماون و لەرێگەی کونکردنی دیواری گرتووخانەکە بە کەرەستەی زۆر سەرەتایی توانیویانە هەڵبێن.

بە وتەی بەرپرسانی گرتووخانەکە زیندانیکراوەکە توانیویانە خۆیان بگەیەننە ئەو خواردنگەیە کە ویستوویانە بۆی بچن کە 6.6 میل لە گرتووخانەکەوە دوور بووە.

تا ئێستا بەرپرسانی گرتووخانەکە بە هۆکاری ئەمنی وردەکاریی دیکەی رووداوەکەیان بڵاونەکردووەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

تیمێكی تایبەت ڕەوانەی دەریاچەی دەربەندیخان كرا

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر: پێش کاتژمێر 4:00 پێداویستییەکانی رۆژوو شکاندن بکڕن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share